باوکان گازنده‌ی
که‌م بینینی منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن و دایکانیش پاڵپشتی ماددیان ده‌وێت
ئاکۆ که‌لاری
ده‌ستێوه‌ردانی خه‌زورانی رێگره له‌وه‌ی ره‌حیم محه‌مه‌د
کوڕه چوار ساڵانه‌که‌ی ببینێت هه‌رچه‌نده هێشتا، به قسه‌ی خۆی، به یه‌کجاری ته‌ڵاقیان
وه‌رنه‌گرتووه.
"ئه‌وه ئیسه دوو ساڵه،" ده‌نگی درێژ کرده‌وه
و ده‌ستی بۆ پشت سه‌ری راوه‌شاند، ره‌حیم باسی ئه‌و شه‌وه ده‌کات بۆ دواینجار خێزانه‌که‌ی برده‌وه ماڵی
باوکی له خانه‌قین، که زێدی هه‌ردووکیانه.
ئه‌و ئێستا دوکانێکی بچوکی سه‌رتاشینی به‌ڕێوه ده‌بات و
شه‌وانیش شاگردی ساندویچ فرۆشیه له بنه‌سڵاوه‌ی نزیك هه‌ولێر. ره‌حیم له پاش گه‌رانه‌وه‌یان
له ئێران له 2009، ئێستا نیشته‌جێی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌یه.
"له‌وانه‌یه ئیتر نه‌یناسمه‌وه... کوڕه‌که‌م ده‌بێ
ئێستا گه‌وره بووبێت،" ره‌حیم نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕێت له‌وه‌ی که هه‌وڵه
یاسایی و عه‌شاییریه‌کانی تا ئێستا بێ هوده‌بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆسێیه‌کی له
خانه‌قینه، ئه‌و ده‌ڵێت هیچی دیکه‌ی پێناکرێت، نه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی
و نه بۆ بینینی منداڵه‌که‌ی.
له ناوخۆی هه‌رێم
ئه‌م جۆره کێشانه به شێوه‌یه‌کی دیکه‌ن. ئه‌و دایكه‌ی یان باوکه‌ی له پاش ته‌ڵاق
منداڵ ده‌گرێته خۆی پابه‌ند به رێسای دادگا ده‌کرێت که به‌هۆیه‌وه ئه‌ویتریان
توانای بینینی منداڵه‌که‌ی هه‌بێت. به‌ڵام گله‌یی له رێساکان هه‌یه به‌وه‌ی که بواری
چاوپیکه‌وتنه‌کان زۆر کورتن. هه‌روه‌ها، منداڵه‌کان له ماڵی به‌خێوکه‌ره‌که‌دا
چاودێری ناکرێن.
یه‌کشه‌ممه‌یه‌ك، "ئه‌حمه‌د خالد نه‌جم"ی فه‌رمانبه‌ر
مۆڵه‌ت له بانکه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه دوو ساڵانه‌که‌ی ببینێت. ئه‌و
یه‌ك ساڵه له هاوسه‌ره‌که‌ی جیابووه‌ته‌وه و هه‌موو مانگێك دووجار چاوی به
منداڵه‌که‌ی ده‌که‌وێت؛ هه‌ر جاره و بۆ دوو کاتژمێر. ئه‌م رێسایه دانراوه بۆ
160 حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی دیکه ته‌نها له هه‌ولێر.
منداڵه‌که‌ی له‌و رۆژه‌دا نه‌خۆش ده‌بێت. بۆیه "ئه‌حمه‌د"
ده‌ڵێت که چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی لێ تێکده‌چێت. هه‌رچی ده‌کات بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك
منداڵه‌که‌ی له گریان پێ رانه‌وه‌ستێ. "هه‌موو یارییه‌کان شکابوون... به چی
ژیری بکه‌مه‌وه. چۆن هه‌ستی باوکایه‌تی خۆمی بده‌مێ،" ئه‌م فه‌رمانبه‌ره
داوای زیادکردنی ماوه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کان ده‌کات و مافی ئه‌وشی هه‌بێت منداڵه‌که‌ی
به‌رێته‌وه لای خۆی به‌لای که‌مه‌وه بۆ رۆژێك له مانگێکدا.
منداڵانی پاش ته‌ڵاق به زۆری ده‌که‌ونه لای دایکیان،
مه‌گه‌ر دایکه‌که خۆی هۆگرییان نه‌کات. له زۆر حاڵه‌تدا، هاوسه‌ره لێکجیابووه‌کان
رێکده‌که‌ون له‌سه‌ر بینینی منداڵه‌کان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ی به‌خێوکه‌ر، گریمان
دایکه‌که، رێگر بێت، باوکه‌که سکاڵا تۆمار ده‌کات و دادگای جێبه‌جێکار یه‌کتر
بینینی باوک و منداڵ رێکده‌خات.
هیچ شوێنێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه تائێستا
دابین نه‌کراوه. بۆیه، دادگای جێبه‌جێکاری هه‌ولێر له حه‌وشه‌ی بیناکه‌یدا جێی
بۆ 70 له‌و چاوپێکه‌وتنانه کردۆته‌وه؛ زیاتریش ئه‌و دۆسێیانه‌ن که پێویستی به
چاودێری توندی دادگا هه‌یه.
په‌یمانگای پرسه کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کانی یه‌کێتی ئافره‌تانی
کوردستانیش 91 دیداری دیکه له هۆڵی بۆنه‌کانی خۆیان رێکده‌خه‌ن. ئه‌م په‌یمانگایه
له ئاداری ساڵی رابردووه‌وه به‌شێکی کردووه‌ته‌وه به ناوی "چاودێری منداڵانی
خێزانه لێکترازاوه‌کان" که سه‌ره‌تا به 26 حاڵه‌تی یه‌کتربینین ده‌ستیان
پێ کرد.
سکرتێری گشتیی یه‌کێتییه‌که دکتۆره "ڤیان سلێمان
حاجی" پێی وایه کاره‌که‌یان ئه‌رکێکی حکومه‌ته و ئه‌وان راده‌په‌ڕێنن.
ووتیشی، "ده‌ستپێشخه‌ریمان بۆ ئه‌م کاره له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت کاتێك تێبینیمان
کرد که چاوپێکه‌وتنه‌کان له دادگا له ژووری ته‌نگ و ناڕێکدا به‌ڕێوه ده‌چوون."
ئامانجی کاره‌که‌یانی به دووجۆر باس کرد، هه‌م پاڵپشتی کردنی دادگاکه بێت و هه‌م
خۆشیان مه‌به‌ستیانه به هه‌موو توانایان تێ‌بکۆشن "له به‌رژه‌وه‌ندی خۆشبه‌ختی
خیزانه‌کان و بونیادنانی تاکی ته‌ندروست له کۆمه‌ڵگادا."
سکرتێره‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له هه‌وڵێ درستکردنی چه‌ند
شوێنێکی گونجاوترن له‌ناو باخچه‌ی بیناکه بۆ دیداره‌کان و ده‌یانه‌وێ یاری و که‌ره‌سه‌ی
زیاتر بۆ منداڵه‌کان دابین بکه‌ن.
هه‌وموو 91 حاڵه‌ته‌که له لایه‌ن سێ توێژه‌ری کۆمه‌ڵاتییه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برێن. یه‌کێك له‌وان "پشکۆ جه‌باری"یه که له هه‌مانکات
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌که‌یشه؛ ئه‌و ده‌ڵێت له‌سه‌رتادا حاڵه‌ته‌کان که‌متر و ژماره‌ی
توێژه‌ره‌کانیش زیاتر بوون، بۆیه ده‌یانتوانی هه‌فتانه راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ر
که‌یسێك ئاماده بکه‌ن. به‌ڵام ئێستا راپۆرته‌کانیان بووته مانگانه.
له‌و یه‌کشه‌ممه‌یه‌دا، "نه‌رمین جاف" ته‌نها
توێژه‌ر بوو له به‌شه‌که‌دا و چاودێری 18 چاوپێکه‌ونتی ده‌کرد. ئه‌و ده‌ڵێ رۆژانی
پاش پشوو هه‌میشه قه‌ره‌باڵخه به‌ڵام له رۆژانی ئاسایی‌دا ته‌نها پێنج شه‌ش حاڵه‌تیان
هه‌یه.
رۆڵی توێژه‌رانی ئه‌م پایمانگایه و فه‌رمانبه‌رانی
دادگا ته‌نها له کاتی دوو کاتژمێری یه‌کتربینینه‌کان دیاره. منداڵه‌کان له پاش
گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه هیچ جۆره چاودێرییه‌ك ناکرێن بۆ به‌ئاگابوون له
بارودۆخی ئابوری خێزانه‌کان و باری ده‌روونی منداڵه‌کان.
"ئه‌سمه‌ر عه‌لی*" سوره له‌سه‌ر چوار منداڵه‌که‌ی
لای خۆی بێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی قورسایی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ژیانی. چونکه
منداڵه‌کانی هه‌موویان ده‌چنه قوتابخانه و خۆشی هیچ ده‌رامه‌تێکی نیه جگه له نه‌فه‌قه‌یه‌کی
320 هه‌زار دیناری که له لایه‌ن مێردی پێشوویه‌وه دادگا بۆی بڕیوه‌ته‌وه.
له پاش ته‌ڵاق، یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی مووچه یان داهاتی
باوك ده‌بڕێته‌وه بۆ منداڵه‌کانی که لای دایکیان به‌خێو ده‌کرێن. تێچووی
هاتووچۆی باوك و منداڵه‌کان بۆ ئاماده‌بوونی چاوپێکه‌وتنه‌کان دیسانه‌وه له سه‌ر
باوکان ده‌بێت.
"سه‌نار عالی" دڵنیایه له‌وه‌ی که کچه پێنج
ساڵانه‌که‌ی لای دایکی گرفتی ماددی نابێت. به‌ڵام نیگه‌رانی ئه‌و زیاتر بۆ باری ده‌رونی
"نه‌سیم"ی کچێتی. 'سه‌نار" ده‌ڵێت کچه‌که‌ی زیاتر په‌روه‌رده‌ی خۆی
بووه و ئێستا به دوو کاتژمێر بینین ناتوانێت به ته‌واوی ئاگای لێ بێت. له ماوه‌ی
دوو ساڵی رابردوودا، "سه‌نار" دووجار له‌سه‌ریه‌ك به هۆی کاری خۆی نه‌یتوانی
بێته سه‌ردانی منداڵه‌که‌ی. له جاری سێیه‌م که هات بۆ بینینی، قاتێکی بۆ
کڕیبوو. له کاتی گۆڕینی کراسه‌که‌ی، باوکه‌که "نیگه‌ران" بوو به‌وه‌ی
بینی شوێنی برێنێك له‌سه‌ر لاقی کچه‌که‌یه‌تی.
جارێکیان که دایك و ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانه‌که‌ی ده‌خه‌ون،
"نه‌سیم" موبایلی هه‌موویان کۆده‌کاته‌وه و ده‌یخاته ئاوده‌سته‌وه
چونکه داواکارییه‌کی منداڵه‌که ره‌تکرابووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن بۆ باوکی
بکات، 'سه‌نار" که ئه‌م روداوه به په‌رچه‌کرداێکی ده‌روونی له قه‌ڵه‌م ده‌دات
به قسه‌ی خۆی له زمانی "نه‌سیم" بیستووه.
زیانێکی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه بۆ منداڵه‌که، به
گوێره‌ی ووته‌کانی "سه‌نار"، ئه‌وه‌یه که منداڵه‌که ناتوانێت که‌سوکاری
باوکی ببینێت. مافی چاوپێکه‌وتن مام و باپیر و داپیر و ئه‌وانی دیش ناگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دادگای جێبه‌جێکاری هه‌ولێر 'ئه‌حمه‌د فه‌رزی"
هاوڕایه له‌وه‌ی که یاساکان رێگرن بۆ باوك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌ستی باوکایه‌تی
خۆی بسه‌لمێنێ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان "ته‌نها جیبه‌جێکردنی یاساکانه."
"فه‌رزی" ده‌ڵێت پێوسته پرسی دیداره‌کان و
چاودێری کردنیان به که‌سانی پسپۆر و شاره‌زا بسپێرێن. هیواشی وایه که وزاره‌تی
داد بتوانێ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی بینایه‌کی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست بکات.
پرۆژه یاسایه‌ك ئێستا له‌به‌رده‌ست په‌رله‌مانی
کوردستانه که به‌رپرسیارێتی به‌خێوکردن و خوێندن تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی منداڵ ده‌خاته
ئه‌ستۆی هه‌ردوو باوان. بواریش به باوك ده‌دات بۆ جارێك که‌متر نه‌بێت له 24
کاتژمێر منداڵه‌که‌ی به‌رێته‌وه لای خۆی. منداڵه‌که هه‌رکاتێ بیه‌وێت، ده‌توانێ
سه‌ردانی لایه‌کی دی بکات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پرۆژه یاساکه به‌دی ناکرێت ئه‌ویه
که هێچ جۆره چاودێرییه‌ك ناسه‌پێنێ بۆ زانینی باردۆخی منداڵه‌که له کاتی مانه‌وه‌ی
له گه‌ڵ یه‌کێك له هاوسه‌ره‌کان.
منداڵه پاش 18 ساڵ سه‌رپشك ده‌کرێت که له گه‌ڵ باوکی
یان دایکی درێژه به ژیان بدات. ئه‌مه‌یان جێگای سه‌رنجی "سه‌نار"ه
چونکه "منداڵێك که ئه‌ونده ساڵه له گه‌ڵ دایکی بمێنێته‌وه، حه‌تمه‌ن به‌و
رادێت و ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرێت."
*ناوێکی خوازراوه.
this has been published on Hawler newspaper.
it is published here for the purpose of showing it to my media trainees.
No comments:
Post a Comment